Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:15

سبەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سبەی سێشەممە لە سێیەم رۆژی جەژنی قورباندا، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولیر دەست پێ دەكاتەوە.

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: لەپێناو ئاسانکاریکردن بۆ جوتیارانی خودان گەنم، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 18-6-2024 کە دەکاتە سێیەم رۆژی جەژنی قوربان، سایلۆی هەولێر دەست دەکاتەوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربان، ماوەی دوو رۆژ بوو پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر راگیرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.