پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە دەستبەسەرداگرتنی كۆمەڵێك ماتۆڕسكیلی راگەیاند كە ببوونە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان بێزار بكەن.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لەلایەن هاووڵاتییانی ئێمپایەر و دریم سیتی پێمان ڕاگەیانرا کە کۆمەڵێک ماتۆڕسکیل هەستاون بە تێکدانی سیستەمی هاتوچۆی ناو شار و بێزارکردنی هاوولاتییان.
راشیگەیاند: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ناوبراو و سەرجەم ماتۆڕسکیلەکانیان دەستبەسەردا گرت کە بێ سەرەتابوون.
پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە هەر ماتۆڕسکیلێکی بێ سەرەتا ببێتە هۆی تێكدانی شیرازەی شەقامەکان و بێزاركردنی هاوولاتییان، دەستی بەسەردا دەگیرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.