بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات كە توانیویانە تەواوی گرووپە مەترسیدارەكەی (گۆڤەند CTS) و سەركردەكەیان لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بكەن كە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی چەندان تاوانی ئەلیكترۆنی و لەخشتەبردنی كچ و كوڕانی گەنج.
ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت كە توانیویانە هەفتەی رابردوو بەهاوكاری ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا (ئینتەرپوول)، گۆڤەند و تەواوی ئەندامی گرووپەكە كە هەندێكیان لە دەرەوەی وڵات بوون و هەندێكی دیكەشیان لە هەولێر، دەستگیر بكەن.
گۆڤەند كە سەركردەی گرووپەكەیە و ناوی راستەقینەی "ئیسماعیل فریاد تەها"یە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە رێگەی گرووپی تێلگرام و چەند ئەپێكی تر، چەندان تاوانیان بەرامبەر كچ و كوڕانی گەنج ئەنجامداوە و لە خشتەی بردوون، دواتریش بە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان هەڕەشەی لێ كردوون.
گرووپەكەی (گۆڤەند CTS) كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی زیاتر لە 150 تاوانی ئەلیكترۆنی، بەهۆی تاوانەكانیان لە ماوەی رابردوودا چەندان كوڕ و كچ سەرگەردان بوون و تەنانەت هەندێك لەوانیش پەنایان بردە بەر خۆكوشتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.