Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:00

هەولێر پێشوازی زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار كردووە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر ئاشكرای دەكات كە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان كردووە، ئەم رێژەیەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاترە.

نەریمان فازڵ گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە رۆژی عەرەفە و دوو رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 45 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراق لە رێگەی بازگەی شێراوە روویان لە هەولێر كردووە.

گوتیشی: ژمارەی گەشتیاران بۆ هەولێر بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاترە، پێشبینیش دەكرێ بۆ ئەو دوو رۆژەی جەژنی قوربان كە لەبەردەمماندا ماوە، رێژەی گەشتیاران بۆ هەولێر زۆر لەو ژمارەیە زیاتربن و بەرزتر ببێتەوە.

نەریمان فازڵ هەروەها گوتی: تەواوی هۆتیل، مۆتێل، گوندە گەشتیارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر لە توانایاندا بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکەن و پشووەكانی رۆژانی جەژن و تەواوی رۆژەكانی تریشیان لە كەشێكی گونجاودا بەڕێ بكەن.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم تیم و بنكە گەشتیارییەكان لە دەروازە و شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری شاری هەولێر بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران ئامادەن و ئامادەكاری تەواو كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.