پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی6ی2024، تەرمی کەسێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی پڕژە سەر بە شارۆچكەی چۆمان دۆزرایەوە.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان بە بوونی تەرمێک لە ناوچەی پڕژە، تیمەکانمان لە چۆمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەسێک لە شاخ هەڵدێراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاند: بەپێی جلوبەرگ و پێڵاوەکانی پێدەچێت کەسەکە شاخەوان بووبێت، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی لەگەڵ نەدۆزراوەتەوە و هیچ گرووپ و هاوڕێیەکیشی سۆراغیان نەکردووە تا ناسنامەکەی بزانین، بەڵام تەرمەکە لە رەگەزی نێرە و نزیک بە 45 ساڵ دەبێت.
گوتیشی: تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و رێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.