له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی6ی2024، حاجییەکی هەرێمی کوردستان بەناوی ( عه‌بدولحه‌مید ڕه‌حیم عه‌بدولكه‌ریم) كه‌خەڵکی کەلارە،، لەدایک بووی 1957، ناوبراو پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووەو قەستەرەو باڵۆنی بۆکراوە، دوێنی لەکاتی رەجم کردنی شەیتان باری تەندروستی تێکدەچێت و تیمەکانی پزیشکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیگەیێننە نەخۆشخانە، کاتژمێر 8ی شەوی رابردوو لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لەسەر ڕاسپاردەی کەس وکارەکەی دوای تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان هەر لە شاری مەککە بەخاک دەسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.