Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:08

شیعەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممەیان کردە جەژنی قوربان

کوردستان TV
100%

شیعەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممەیان، کردە جەژنی قوربان، بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن ڕوویان لە مزگەوت و حوسەینییەکان کرد.

ئەمڕۆ نوێژخوێنانی شیعە مەزھەب لە عێراق لە بەیانی زووەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان ڕوویانکردە مزگەوت و حوسەینییەکان.

شیعەکان لە عێراق نوێژی جەژنی قوربانیان لە مەزارگەی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف ئەنجامدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لای سوننەکان لە عێراق کرابووە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە سعوودیە ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 16ی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

ھاوکات نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی ڕۆژی 17ی ئەم مانگەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.