Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

بەریتانیا: دوو تەقینەوە لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویانداوە

کوردستان TV
100%


دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا "UKMTO" ڕایگەیاند کە دوو تەقینەوە لە نزیک کەشتییەک لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویانداوە.

دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دوو تەقینەوە لە نزیک کەشتییەک بە دووری 40 میل لە شاری مەخا کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویانداوە.

باسی لەوەش کردووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستیان گەیشتوون، تیمی نێو کەشتییەکە سەلامەتن و لێکۆڵنەوەش لە تەقینەوەکان دەستی پێ کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە تیمەکانی نێو کەشتییەکان لە ناوچەكە کراوە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانیان بگرنەبەر و ھەر چالاکییەکی گوماناویشیان بەدی کرد، ئەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێی ئاگادار بکەنەوە.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.