Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 10:04

مەسرور بارزانی: كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ سەپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران زۆر باش بوو

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینییان لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە كۆبوونەوەیەكەیان زۆر باش بووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی عەلی باقری سەپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی تری هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

دواتر سەپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكەش بەیەكەوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا مەسرور بارزانی گوتی: بە ناوی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە خێرهاتنێکی گەرمی عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بۆ عێراق و بەغدا و هەولێر دەكەم.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكەش، سەرۆكی حكوومەت گوتی: ئێمە کۆبووەنەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەبووە سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە، هەروەها لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق بە تایبەتیش هەرێمی کوردستان؛ لەگەڵ باشترکردنی سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی ئاماژەشی دا: لەگەڵ جەنابی عەلی باقڕی تاوتوێی کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکەمان کرد و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی دوو لایەنە و هەموو ناوچەکەدایە.

بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ هەینی لە سەردانەكەی بۆ هەولێر، عەلی باقری سەپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، دواتریش سەردانی پارێزگای سلێمانی بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.