Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:06

ئەمڕۆ دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر دروستبووە

کوردستان TV
100%

لە ماوەی كاتژمێرەكانی سەرەتای ئەمڕۆ هەینیدا لە شاری هەولێر دوو رووداوی كەوتنەوەی ئاگر دروستبووە، بەڵام هەردوو ئاگرەكە بەبێ زیانی گیانی كۆنتڕۆڵكراوە.

بە پێی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ دوو ڕووداوی كەوتنەوەی ئاگر لە شاری هەولێر هەبووە، ڕووداوی یەکەمیان لە کارگەیەکی چیمەنتۆ لە کاتژمێر 8:20ی بەیانی بووە کە هۆکاری ئاگرەکە پووش و پەڵاشی دەوروبەری كارگەكە بوو.

دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستان هەولێر، توانرا ئەم ئاگرە لە کاتژمێر 9:50 کۆنترۆل بکرێ، زیانەكانیش تەنیا ماددی بوون کە سوتانی چوار مێکسەری چیمەنتۆ بوون.

ڕووداوی دووەمی ئاگرکەوتنەوەی ئەمڕۆی شاری هەولێر، ئاگرێک بوو لە پاڵاوگەی کار لە کاتژمێر 8:55ی سەرلەبەیانی.

كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی کارلێکی پاڵەپەستۆی غازی ماددەی نەفتاوی خام بوو كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دروست ببوو.

بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا كە خۆشبەختانە ئاگری دووەمیش لە كاتژمێر 10:30 بەبێ بوونی هیچ زیانێك كۆنتڕۆڵ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.