Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:03

ئەمشەو پاڵەوانیەتییە گەورەكەی ئەوروپا دەست پێ دەكات (یۆرۆی 2024)

کوردستان TV
100%

ئەمشەو كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان، پاڵەوانیەتییە گەوەرەكەی ئەوروپا (جامی نەتەوەكانی ئەوروپا 2024) لە وڵاتی ئەڵمانیا دەست پێ دەكات و لە یەكەم یاریشدا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا هەڵبژاردەی مێواندار رووبەرووی هەڵبژاردەی سكۆتلەندا دەبێتەوە.

جامی یۆرۆی 2024 بەشێوەیەكی گشتی لە 6 گرووپ پێكهاتووە كە هەر گرووپێك 4 هەڵبژاردە لەخۆ دەگرێت.

گرووپەكان بریتین لە:-

گرووپی یەكەم / ئەڵمانیا، سكۆتلەندا، هەنگاریا و سویسڕا.

گرووپی دووەم / ئیسپانیا، كڕواتیا، ئەلبانیا و ئیتاڵیا.

گرووپی سێیەم / سلۆڤینیا، دانیماڕك، سڕبیا و ئینگلتەڕا.

گرووپی چوارەم / پۆڵەندا، هۆڵەندا، نەمسا و فڕەنسا.

گرووپی پێنجەم / بەلجیكا، سلۆڤاكیا، رۆمانیا و ئۆكڕاینا.

گرووپی شەشەم / توركیا، جۆرجیا، پرتوگال و چیك.

بەگوێرەی سیستەمی پاڵەوانیەتییەكە یەكەم و دووەمی هەر كۆمەڵەیەك، لەگەڵ باشترین چوار هەڵبژاردەی ریزبەندی سێیەم، سەردەكەون بۆ قۆناغی داهاتوو.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دواین هەڵبژاردەبوو كە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای بەرزكردەوە دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆڕۆنا بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەییەكە ساڵێك دواخرا و لە ساڵی 2021 ئەنجامدرا، ئیتاڵیا لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا یەكسان بوو، بەڵام بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.