Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:01

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێكی باڵا گەیشتە هەولێر و بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆك بارزانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و دیدار ئەنجام بدات.

عەلی باقڕی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

عەلی باقڕی كە ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێرانە بە وەكالەت، لەو سەردانەیدا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.