وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سبەی هەینی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەكەن.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: سبەی هەینی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی (خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ) دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.