Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:19

ئەو پیاوەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە.. دەركەوت لەلایەن هاوسەر و منداڵەكانی كوژراوە

کوردستان TV
100%

ئەو پیاوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێكی سنووری پارێزگای سلێمانی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە، دەركەوت لەلایەن هاوسەر و دوو منداڵی هاتبووە كوشتن.

پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە رووداوەكە رایگەیاند: دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرا.

راشیگەیاند: لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە.

هەروەها رایگەیاند: سەرئەنجام و بە كەمتر لە چوار كاتژمێر، لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی دا كە ئێستا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بەناوەكانی (ج. ف. ح لەدایكبووی 1987،  ه. ه. م لە دایكبووی 2008، ه. ه. م لە دایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.