Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:05

هەواڵی تایبەت بە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانێكی وەزاری تایبەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بڵاو كردەوە.

فەرمانەكە كە واژووی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە، لە چەند خاڵێك پێكهاتووە تایبەت بە رێنمایی و شێوازی بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە خاڵێدا هاتووە كە پێویستە لەنێو هۆڵەكاندا كەشێكی گونجاو بۆ قوتابییان دروست بكرێت لە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكاندا.

هەروەها هاتووە كە بردنە ژوورەوەی هەموو جۆرە ئامێرێكی ئەلیكترۆنی بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە قەدەغەیە، بەهەمانشێوە پشكنین بۆ هەموو قوتابییەك ئەنجام دەدرێت بەر لە چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.

ئەمەی خوارەوە نووسراوی فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.