Erbil 43°C ھەینی 19 تەمووز 18:24

سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%


 عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بریاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق دوسیه‌ ئه‌منییه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ بكات.

 به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، باقری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كات.

 جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی باقری یه‌كه‌م سه‌ردانه‌ بۆ عێراق دوای وه‌رگرتنی پۆستی سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای كۆچیی دوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ مانگی رابردوودا به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆككۆماری ئێران و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.