Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

ئەو گەنجەی ئەمڕۆ بە چەقۆ باوكی خۆی كوشت

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە لە پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی چوارشەممە لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کرد.

بڵاویشی كردەوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتبار (ر، ع، ج) لەدایکبووی 2005 دانی بەتاوانەکەی داناوە و ئێستا بە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.