له راگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ووته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، دوای سکاڵای چەن هاوڵاتیەک دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش و گەرەکی حەمرین لەقەزای کەلار کەلەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەندین جار بتڵی غازی ماڵەکانیان دزراوە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.
ده‌شڵێت، دوای لێکۆڵینەوە تۆمه‌تباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کەلەهەردوو گەڕەکی ناوبراو 19 بتڵ غازیان دزیوەو دواتر فرۆشتویانە، لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.