Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:44

ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ یه‌مه‌ن گیان له‌ ده‌ستدانی 49 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن نوقم ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌49 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 140 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.

 به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، به‌له‌مێك له‌ كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن و له‌ ده‌ریای عه‌ده‌ن نقوم بووه‌، كه‌ 260 هاوولاتیی خه‌ڵكی سۆمالی و ئه‌سیۆپی هه‌ڵگرتووه‌. 

ده‌شڵێت، به‌له‌مه‌كه‌ به‌درێژایی 320 كیلۆمه‌تر به‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ندا تێپه‌ڕیوه‌ و له‌ كه‌ناراوه‌كانی باشووری یه‌مه‌ن نقوم بووه‌. 

ئاشكراشی كرد، تا ئێستا ته‌رمی 49 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 31یان ئافره‌ت و منداڵن و 71 كه‌سیش رزگار كراون.

 ده‌شڵێت، تا ئێستا 140كه‌س بێسه‌روشوێنن و هیچ سۆراخێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. ساڵانه‌ سه‌دان كه‌س به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی قاچاخ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیش داوا ده‌كات، په‌له‌ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی كۆچی یاسایی و پێویسته‌ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كۆچبه‌ران دابین بكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.