Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:46

سەرۆكی حكوومەت بەڵێن دەدات: لە كەرتی كشتوكاڵ كاری زیاتریش دەكەین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كارەكانی كابینەی نۆیەم لە كەرتی كشتوكاڵدا رایگەیاند كە چەندان دەستكەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، بەڵێنیشی دا كاری زیاتریش لە كەرتی كشتوكاڵ و سەرجەم كەرتەكانی دیكەدا بكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی شارۆچكەی بەردەڕەشی كرد و لەوێ كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەركردەوە و چاوی بە ژمارەیەك جوتیاری ناوچەكە كەوت و لەگەڵیاندا كۆبووەوە.

دوای سەردانەكە، مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەستكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بە تایبەت لە كەرتی كشتوكاڵدا خستەڕوو.

سەرۆكی حكوومەت بەمجۆرە دەستكەوتەكانی كابینەكەی خستەڕوو:-

- زیادبوونی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.5% بۆ 10% .

- مۆڵەت دان بە کۆمپانیای پاکێجکردن و بەرهەمهێنانی هێلکە و ماست و شیر و زەیتی زەیتون و چەندانی دیکە.

- بەروبوومی هەنار و سێو و هەنگوین خرانە بازاڕی وڵاتانی کەنداو.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە كەرتی كشتوكاڵدا بەڵێنی بە جوتیاران دا كە بۆ داهاتوو کاری زیاتریش دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.