Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:49

یاریزانێك بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانەی هەولێر كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە یاسین سامیە هێرشبەری پیشەگەری سووری بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانەی هەولێر كرد، دەستەی كارگێری یانەكەش رایدەگەیەنێت كە سەرجەم ماف و شایستە داراییەكانیان پێداوە.

یانەی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی هێرشبەری پیشەگەری سووری یانەکەمان (یاسین سامیە) لە یارییەکی دۆستانەدا تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە لە شاری ھەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، ئەمڕۆ سێشەممە موئەیەد مەغدید سەرۆکی یانەکەمان، بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانە، پێشوازیان لە یاریزانی ناوبراو کرد بەمەبەستی پێدانی ماف و شایستە دارییەکانی و بڕی پارەی نەشتەرگەرییەکەی.

راشیگەیاند: لە میانەی پێشوازیکردن لە یاسین سامیە، سەرۆکی یانەی هەولێر سوپاسی یاریزانی ناوبراوی کرد کە لە ماوەی رابردوودا خزمەتی یانەی وەرزشی هەولێری کردووە و ھیوای سەرکەوتنی لە وێستگەی داهاتوو و چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بۆ خواست.

هەروەها رایگەیاند: سەرۆكی یانەی هەولێر بە چەپکە گوڵ ماڵئاوایی لە یاریزان یاسین سامیە کرد.

لە بەرامبەریشدا یاریزانەكە سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارو ئەرکەکانیان .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.