Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 00:29

لە سبەینێوە دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری دەوەستێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە لە سبەینێوە مامەڵەكانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری دەوەستێت.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: بەشی مۆڵەتی شوفێری لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 12 و 13ی حوزەیران دەچێتە قۆناغی ئەپدەیتکردنی سیستەم و هیچ مامەڵەیەک رایی ناکرێت.

راشیگەیاند: تکایە ئاگاداری هاوڕێ و نزیکەکانتان بکەن کە سەردانمان نەکەن تا دوای جەژنی قوربان.

جەختیشی كردەوە كە ئەو پرۆسەیە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە و پێویستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.