Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:52

روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پێدانی پارەی جەژنانە بە كرێكارانی ژینگەپارێز

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پێدانی پارەی جەژنانە بە كرێكارانی ژینگەپارێز بڵاو كردەوە و تێیدا ئەوەی روون كردەوە پێدانی پارەكە ئارەزوومەندانەیە و ناچاری نییە.

لە روونكردنەوەكەی شارەوانی هەولێردا هاتووە "ئاگاداری هەموو هاووڵاتییانمان لە شاری هەولێر دەکەینەوە، کە پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز، بابەتێکی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاووڵاتییەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی تر بدات بەو ژینگەپارێزانە".

هەروەها هاتووە "زانیاریمان هەیە کە زۆرێک لە سواڵکەران بەناوی کرێکارانی شارەوانییەوە پێش جەژنان لەناو کۆڵانەکان دەگەڕێن بۆ جەژنانە، ئێمە وەکو شارەوانی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە و پێویستە هاووڵاتییان ئەگەر نیازی هاوکاری یان جەژنانەیان هەیە بە کرێکارانی شارەوانی، ئەوە بیدەن بەو کرێکارانەی کە ئامێری کۆکردنەوەی خاشاکیان لەگەڵە".

جەختیشی كردەوە كە "هەر ڕەفتارێکی نەشیاو لەلایەن کرێکاران و کارمەندانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەرامبەر هاووڵاتییان وەک (بە زۆر وەرگرتنی پارە، دیاریکردنی بڕەکەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یان زبڵیان هەڵنەگرنەوە ئەگەر پارەیان پێ نەدان) یان هەڕ ڕەفتارێکی نەگونجاوی تر، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیەوە بکەن، بۆ سکاڵا و ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.