Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:50

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ ژمارەیەك جوتیاری بەردەڕەش كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچكەی بەردەڕەش کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەر کردەوە و چاوی بە ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە کەوت.

سەرۆکی حکوومەت لە دانیشتنێکدا لەگەڵ جووتیاران دەستخۆشی لێکردن و خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونی بەرهەمی ناوخۆیی دەربڕی، جەختی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت .

جووتیارانی دەڤەرەکە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەت، چەندین پێشنیار و تێبینيان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەکردنی کێشەکانیان خستەڕوو، سەرۆکی حکوومەتیش پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و پشتیوانییەکی بۆ جووتیاران دووپات کردەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.