Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:46

ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرینگ لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ و فراوان لە دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راسپارد، رێگری له‌ زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر موڵكی گشتیی و بازاڕه‌ میلـلییه‌كان بكرێت.

هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كە پێویسته‌ ته‌واوی ئاسانكاریی له‌پێناو راییكردنی مامه‌ڵه‌ و كاروباریی هاووڵاتییان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت رۆتین له‌ فه‌رمانگه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ و داواشی کرد رێز لە هاووڵاتییان بگیرێت و کاروبارەکانیان بە کەمترین ماوە، بە پشتبەستن بە ڕێسا و یاسا بەرکارەکان ڕایی بکرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا گرینگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ڕێگەوبان و دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی بۆ گوندەکان جەختی لەسەر کرایەوە.

هەروەها پرسی ئاو ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی راسپارد كێشه‌ی ئاو له‌ وه‌رزی هاویندا بنبڕ بكرێت و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له‌م پێناوه‌ راگه‌یه‌نرا.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبووه‌نه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی قوربانیكردن له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان كرا و داوا كرا هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بن و له‌پێناو سه‌لامه‌تییان سه‌ربڕخانه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كار بهێنن.

رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان له‌ بازاڕه‌ میللییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، جه‌خت كرایه‌وه‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و رێككارانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ .

هەروەها ئاماژە بە پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ری و له‌نگه‌ی هه‌ولێر و له‌پێناو دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كاسبكاران بۆ سه‌ر كاری رۆژانه‌ی خۆیان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.