Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:07

یانەی مەلیک بووە یەکەمی پاڵەوانێیەتی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی تەمەنەکانی عێراق

کوردستان TV
100%


کۆتایی هات بە پاڵەوانێتیی ئاستی تەمەنەکان و هەروەها یانەکانی عێراق، کە لە شاری سەماوە (موسەننا) ئەنجامدراو چوار ڕۆژی خایاند، یانەی وەرزشی شەتڕەنجی مەلیک توانی بە کۆکردنەوەی 17.5 خاڵ پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، لەسەر ئاستی هەموو یانەکانی عێراق و کاس و مەدالیە زێڕەکان مسۆگەر بکات، یانەی وەرزشی خانزاد توانی پلەی دووەم مسۆگەر بکات. 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش پیرۆزبایی لە یانەی شەتڕەنجی مەلیک دەکات بە بۆنەی بە دەستهێنانی پلەی یەکەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ یانە شەتڕەنجی مەلیک و یانەکانی تری کوردستان دەخوازێت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کە تێیدا بەشداری دەکەن،
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.