Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 12:44

تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

کوردستان TV
100%

لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك ، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی6ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوەو بەفیشەك بریندار كراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو  دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لە دایكبووی 1996 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپیی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.