ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكەیەك كە جێگری سەرۆكی وڵاتێكی كیشوەری ئەفریقیا و 9 كەسی دیكەی هەڵگرتووە، لە ئاسمان ون دەبێت و تا ئێستا چارەنووسی سەرنشینەكان نادیارە.
فڕۆكەكە هەریەك لە ساولۆس چیلیما جێگری سەرۆكی مالاوی و 9 كەسی تری تێدا بووە و لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە هیچ زانیارییەكی لەبارەوە نییە.
فڕۆكەكە لە بەیانییەوە شاری لیلونگوای پایتەختی جێهێشتووە بەرەو دوورگەی ئەلباهاما بەڕێكەوتووە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ڕێگە تووشی رووداوێك بووتەوە و كەوتۆتە خوارەوە.
تیمەكانی رزگاركردن لە بەیانییەوە بەڕێوەن بۆ دۆزینەوەی فڕۆكەكە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێكیان نەدۆزیوەتەوە و نەگەیشتوونەتە شوێنی فڕۆكەكە.
رووداوەكە هاوشێوەی ئەو رووداوەیە كە لە ئێران رووی دا، رۆژی 20ی مانگی رابردوو فڕۆكەیەك كە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسین ئەمیر عەبدلڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی تری ئێرانی هەڵگرتبوو، بەهۆی خراپی كەشوهەوا كەوتە خوارەوە، بەهۆی رووداوەكە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.