Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:44

ھێرش کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئوستراڵیا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە، ھێرشی کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا  لە شاری سیدنی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئوسترالیا.

تۆڕی ھەواڵی "ABC News"ی ئوسترالی بڵاوی کردەوە کە پۆلیسی ولایەتی نیوساوس ڕایگەیاندووە: "ھێرشی کراوەتە سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا  لە شاری سیدنی و بەھۆیەوە زیانی ماددی بە باڵەخانەکە کەوتووە".

لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ئەنتۆنی ئەلبانیز بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کرد ئەمڕۆ دووشەممە، کرایە سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا  لە سیدنی.

ئەنتۆنی ئەلبانیز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "گەلی ئوسترالیا تووشی شۆک بوون بەو ڕووداوانەی کە ئێستا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، بەتایبەتی ئەوانەی کەسوکاریان لە ئیسرائیل یان ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینە".

جەختیشی کردەوە کە ھێرشەکەی سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا  لە سیدنی، پاڵپشتی لە دۆسیەی ئەو کەسانە ناکات کە بێگومان تاوانی زیان گەیاندنیان بە سامانی گشتی ئەنجامداوە.

ھاوکات پۆلیسی لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، دەست پێکردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.