Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:36

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی کۆماری ڤەنزوێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤەنزوێلا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.