Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:36

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت باسی لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئاماژەشی بە پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد.
کونسولی گشتیی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.