Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:47

فۆرمولا وەن.. ڤیرستاپین-ی ھۆڵەندی خەڵاتی گەورەی (Grand Prix)ی کەنەدی بردەوە

کوردستان TV
100%


شۆفێری تیمی رێد بوڵ ماکس ڤیرستاپین-ی ھۆڵەندی لە گەڕی نۆھەمینی پاڵەوانێتی جیھانیی فۆرمولا وەن پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و خەڵاتی گەورەی (Grand Prix)ی کەنەدی بردەوە.

پاڵەوانێتی جیھانیی فۆرمولا وەن لە بازنەی جیل ڤیلێنۆڤ لە مۆنتریال بەڕێوەچوو.

ماکس ڤیرستاپین کە لە پلەی دووەمەوە دەست یپێ کرد، سەرکەوتوو بوو لە قەرەبووکردنەوەی دۆڕانەکەی لە قۆناغی پێشوودا، دوای ئەوەی لە پێشبڕکێی گەورەی مۆناکۆ پلەی شەشەمی بەدەستھێنا و پێش لاندۆ نۆریس (ماکلارێن) و جۆرج ڕاسێل و لویس ھامیلتۆن (مێرسیدس)ی بەریتانی کەوت.

شۆفێری تیمی رێد بوڵ ماکس ڤیرستاپین-ی ھۆڵەندی لە گەڕی نۆھەمینی پاڵەوانێتی جیھانیی فۆرمولا وەن، خەڵاتی گەورەی (Grand Prix)ی کەنەدی وەرگرت و پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.

بەمەش ماکس ڤیرستاپین (27 ساڵ) لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پاڵەوانی جیھانیی فۆرمولا وەنە، لەم وەرزەدا ئەمە شەشەمین سەرکەوتنە و 60 ھەمین سەرکەوتنە کە لە پاڵەوانێتی جیھانیی فۆرمولا وەن بەدەستی دەھێنێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.