Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 11:53

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى به‌رگريى شارستانيى هه‌رێم چه‌ند ڕێنماييه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ەڕێوەبەرایەتيى گشتيى بەرگريى شارستانيى هەرێم بۆ دووربوون لە مەترسییەکانى کەوتنەوەى ئاگر لە وەرزى گەرمادا، ژمارەیەک ڕێنمایى بڵاوکردەوە.
بەرگريى شارستانيى هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی زۆرى بارانبارينى ئەمساڵ و بەرزبوونەوەى ڕێژەی ئاوی بەست و جەم و بەنداوەكان به باشمان زانى چەند ڕێنماییەك بڵاو بكەینەوە، تاكوو هاووڵاتييان تووشى هيچ مەترسییەكی گيانى و ماڵی نەبنەوه. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ڕێنماييه‌كانن:

١- نابێت به هيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەر بدەن.
٢- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاو ده‌بێتەوە.
٣- فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە.
٤- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، به‌تايبەتى لە لایەن منداڵانه‌وه‌.
٥- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکان.
٦- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود مادده سووتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) به‌كاردێت.
٧- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت، ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى خواردن دروست كردن.
٨- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و ڕووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان ڕێگه‌ به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن.
٩- ئاگه‌داری ئەو منداڵانە بن كه خاوەنپێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە؛ نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و ڕووبارەكان.
١٠- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگه‌داری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەر چەنده مەلەوانيش بن، بە ھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.