دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک، دوو تیرۆریستيی داعش دەستگیرکراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا، ئەنجامداوە.
ڕایگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی ھێزەکانیاندا کە لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.