Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:28

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌شتێكی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%


 بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی6ی2024، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، گەشتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ستپێبكات بۆ پشتیوانی پێشنیازی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هاوکات بێدەنگی بزووتنەوەی حەماس لەم بارەوە و گێژاوی سیاسی لە ئیسرائیل چانسی سەرکەوتنی نادیارە.

 وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئەم گەشتە دەستپێدەکات، کە هەشتەمین گەشتە لە ناوچەکەدا لە دوای دەستپێکردنی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس، گه‌شته‌كه‌ی له‌ میسر ده‌ستپێده‌كات و دواتر دێته‌ ئیسڕائیل. ئامانجی ئەم سەردانە پاڵنەرە بۆ پەسەندکردنی ئاگربەستی پێشنیارکراوی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە سی و یه‌كی ئایاردا لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکاوە ئاشکراکرا. 

لە گه‌شته‌كه‌یدا بۆ قاهیرە، بلینکن لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سه‌رۆككۆماری میسر كۆده‌بێته‌وه‌ سەبارەت بەو چارەسەرانەی کە ڕێگە بە کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح لە نێوان میسر و کەرتی غەززە دەدات، به‌هۆی داخستنی كه‌ ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت.

 ئه‌نتۆنی بلینكن، لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ئوردن و قەتەریش دەکات پێش ئەوەی گه‌شت بكات بۆ ئیتاڵیا، به‌ مه‌به‌ستی بەشداریكردنی لە لوتکەی گروپی حەوت کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.