ڕۆژی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024لە بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عبدالغنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و پرسی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو پرسە تاووتوێ کران .
ڕۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.
ئامانج لە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.