Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:45

ئومێد خۆشناو: كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به‌ كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه‌

هه‌ولێر .... به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنیی قوربانی پیرۆز
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9_6_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ‌سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌یی بوون، جه‌خت له‌ خۆپارێزیی له‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان كرایه‌وه‌، له‌و روانگه‌وه‌ی له‌ رۆژانی جه‌ژندا، هاوڵاتییان وه‌ك پابه‌ندییه‌كی ئایینی پرۆسه‌ی قوربانی ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش‌ داوا كرا هاوڵاتیان روو له‌ سه‌ربڕخانه‌ بكه‌ن، تاكو له‌وێ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان‌ بكرێت و پاشماوه‌ی قوربانییه‌كه‌ش به‌ شێوازی تایبه‌ت و رێ و شوێنی ته‌ندروستی  فڕێ بدرێت.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه ‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌مئاوی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، له‌مباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌واوی پاڵپشتیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ راگه‌یاندووه‌ و بڕیاریش درا ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به‌ كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێته‌وه‌ و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.

بابه‌تی گه‌شتوگوزار ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ پێشوازی كردن له‌ گه‌شتیاران له‌ بازگه‌كان كرده‌وه‌، داواشیكرد هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.

هه‌روه‌ها شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ پارێزی راسپێردران، كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژن و پشوو زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی قوربانیی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ زووترین كات كۆبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ رێگری كردن له‌   بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تای جۆراو جۆر.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ له‌ رۆژانی جه‌ژن و پشوو ئاماده‌ بن و ئێشكگربن و له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بن، هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی له‌ رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌ ئاماده‌باشیدا بن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر كراوه‌ ده‌بێت و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتییاندا ده‌بێت، تاكو پرۆسه‌ی قوربانیكردنی به‌ شێوازێكی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.