Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:38

سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


بەتۆمەتی تەقەکردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئەو چه‌كانەدا كه‌ ته‌قه‌یان پێكردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی6ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سنوری‌ ناحیه‌ی‌ زه‌ڕایه‌ن ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌ده‌م ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌وه‌ چون‌و سه‌ره‌نجام توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ته‌قه‌یان كردبوو. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌كدا (دو كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌یه‌ك).

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، ڕ، ع له‌دایكبووی‌ 1992 - أ، ڕ، ق له‌دایكبووی‌ 2002 - س، ل، م له‌دایكبووی‌ 1995) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 495 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌ و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.