Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

بوومەلەرزەیەک توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%


کاتژمێر 6:31ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی6ی2024، بوومەلەرزەیەک بە پلەی 4.3 بەپێوەری ڕیختەر شارۆچکەی گۆکسون لە پارێزگای قەهرەمان مەڕەش ڕوویدا.

بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان (AFAD)ی توركیا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلە بەپێوەری ڕیختەر شارۆچکەی گۆکسون لە پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی هەژاندووە.

بە پێی هەواڵەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7 کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕووی داوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.