Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 22:44

رێگای تۆنێلی دەربەندیخان داخرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو ئاگرەی لە فلكەی پەری دەریا لە دەربەندیخان كەوتۆتەوە، بۆ ماوەیەكی كاتی رێگای تۆنێلی شارۆچكەكە داخراوە.

هاتۆچۆی دەبەندیخان لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایگەیاند، ئێستا ڕێگای تونێڵ داخراوە و کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێری تری دەوێ تا ڕێگاکە لە پاشماوەی سوتانەكە پاک دەکرێتەوە و بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.

راشیگەیاند: بۆ جێگرەوەی رێگای تۆنێل، ئێستا ئۆتۆمبێلی بچووک دەتوانن ڕێگای چیای بەرانان بەکار بهێنن، بەڵام بارهەڵگرەکان وەستێنراون تا دوای کرانەوەی ڕێگاکە.

نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لە شەقامێكی سەرەكی شارۆچكەی دەربەندیخان كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە گڕی گرت.

بارهەڵگرەكە تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی بووە، لەبەردەم بەنزینخانەیەك لەسەر فلكەی پەری دەریا لە دەربەندیخان كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و گڕی گرتووە.

ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كوژاندۆتەوە، بەڵام سووتەمەنییەكی زۆر بەسەر شەقامەكە بڵاوبووەتەوە كە دەبێتە مەترسی بۆ ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان.

سەبارەت بە زیانە گیانییەكانیش، بەرگری شارستانی دەربەندیخان ئاماژەی بەوە دا كە بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بەڕەگەز عەرەبە، بەشێک لە جەستەی سوتاوە و ڕەوانەی فریاکەوتن کراوە، هەروەها سەرنشینێکیشی لەگەڵدابووە و ئەو سەلامەتە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.