بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری كەركووك چەند دزێك تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی دەورییەی پۆلیس دەكەن و بەهۆیەوە پۆلیسێك دەكوژن و یەكێكی تریش بریندار دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیسی كەركووك، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7 سێ كەس لە كاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن لە دوكانێكدا رووبەڕووی ئۆتۆمبێلێكی دەورییەی پۆلیس دەبنەوە.
دزەكان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی پۆلیس كردووە و لە ئەنجام دا پۆلیسێك كوژراوە و یەكێكی تریش بریندار بووە.
دوای ئەنجامدانی تاوانەكان، هەرسێ تۆمەتبارەكە بە ماتۆڕسكیل رادەكەن.
كەمێك پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك رایگەیاند كە هەرسێ تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركران دوای ئەوەی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بریندار ببوو.
وێنە: عەلی ئەركان سەعید ئەو پۆلیسەی ئەمڕۆ لە كەركووك كوژراوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.