وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاری كرد.
رۆژگار جەعفەر سەرۆكی شاندی راگەیاندنی حەج رایگەیاند: دادگای باڵای شەرعی سعوودییە 15ی حوزەیرانی دیاری كرد بۆ رۆژی وەستانی حاجییان لە كێوی عەرەفە.
راشیگەیاند: هەروەها دادگاكەی سعوودییە رۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیرانی وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری كرد.
ئەمشەو دادگای باڵای شەرعی سعوودییە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە كە مانگیان بینیوە و سبەی هەینی یەكەم رۆژی مانگی (ذي الحجة)ـەیە، بەمەش رۆژی 16ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.