Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:30

ئاسايش سیناریۆی چەند كەسێك بە مەبەستی وەرگرتنی ئیقامە لە دەرەوەی وڵات بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤیدیۆی سیناریۆی چەند كەسێكی بڵاو كردەوە كە بۆ مەبەستی وەرگرتنی ئیقامە لە دەرەوەی وڵات دروستیان كردبوو.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە دا: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی ڕفاندن لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کرا.

راشیگەیاند: لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەین بەناوەکانی (أ، أ، أ) و (ه، أ، أ) و (ب، م، أ) و (ب، ز، م) و (م، ص، ح)، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کردن.

هەروەها رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران، دەرکەوت ئەنجامدانی ئەم کردەوەیە گێرەشێوێنییە، بەشێوەی سیناریۆ ڕێکخراوە لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەیەک کە لە برا و خاڵ و خوارزا و ئامۆزا پێکهاتوون.

ئاسایش ئاماژەشی دا: ئامانجیان لەم کردەوەیە بۆ ئەوە بووە کە یەکێک لە برای تۆمەتبارەکان بەناوی (م، أ، أ) کە ئێستا لە وڵاتێکی ئەوروپایە، ئەو سیناریۆی ڕفاندنە وەکو کەیسێکی سیاسی لەو وڵاتە پێشکەش بکات و مافی پەنابەری پێ وەربگرێت.

ڤیدیۆ.. تۆماركردنی سیناریۆی تۆمەتبارەكان:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.