سەرۆك وەزیرانی هیندستان وەڵامی پەیامەكەی دوێنێی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی دایەوە كە پیرۆزیایی لێ كردبوو بەبۆنەی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەكان و دووبارە دیاریكردنەوەی بە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوێنێ چوارشەممە پەیامە پیرۆزباییەكەی لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاراستەی ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان كردبوو.
لای خۆشییەوە نارێندرا مۆدی هەر لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكسەوە وەڵامی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی دایەوە و رایگەیاند "سوپاس نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پەیامەكەتان".
راشیگەیاند "دۆستایەتیمان بەرز دەنرخێنین و ئومێدەوارین ئەم دۆستایەتییە قووڵتر بكەینەوە".
رۆژی 19ی مانگی رابردوو بە بەشداری 642 ملیۆن كەس، هەڵبژاردنی گشتی هیندستان بەڕێوەچوو، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 15 رۆژ، دوێنێ چوارشەممە بە فەرمی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە راگەیەنرا.
بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پارتەكەی ناریندرا مۆدی زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بووە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن، بەمەش مۆدی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە دەبێتەوە سەرۆك وەزیرانی هیندستان.
بەم بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مۆدی كرد و رایگەیاند "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران ناریندرا مۆدی دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك وەزیرانی هیندستان".
سەرۆكی هەرێم راشیگەیاند "چاوەڕوانی بەردەوامی پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتی هیندستان دەکەین".
Thank you @IKRPresident. We value our friendship and look forward to deepening it further. https://t.co/sweIrjCaqG
— Narendra Modi (@narendramodi) June 6, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.