ئەمشەو دووشەممە لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشكرایەوە سەر زنجیرە چێشتخانەكانی (KFC) و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێ كرا، ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێك پێش ئێستاش بە نارنجۆك هێرشكرابووە سەر هەمان زنجیرە چێشتخانە.
لە شەقامی فەڵەستین لە شاری بەغدا خەڵكێكی زۆر كۆبوونەوە و هێرشیان كردە سەر زنجیرە چێشتخانەكانی (KFC) و ویستیان بچنە ناوییەوە، بەڵام بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان هێرشكارەكان بڵاوەیان پێ كرا.
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ئەمە سێیەم چێشتخانەی بیانییە لە شاری بەغدا هێرشی دەكرێتە سەر، سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە و سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە دوو چێشتخانەی تر هێرشیان كرابووە سەر.
هێرشكارەكان پێیانوایە چێشتخانە ئەمەریكییەكان بەتایبەت KFC و كنتاكی پاڵپشتی دارایی حكوومەتی ئیسرائیل دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر كەرتی غەززە.
لای خۆشییەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاراستن و چاودێرییەكی چڕی خستۆتە سەر ئەم چێشتخانانە و جەختی كردۆتەوە لەوەی كە هەر كەسێك بیەوێت هێرش بكاتە سەر چێشتخانە ئەمەریكییەكان سزایەكی توندی بەسەردا دەسەپێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.