Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:23

بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسداران لەلایەن ئیسڕائیلەوە كوژرا

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی شەوی رابردوو سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سووریا ئەنجامی دا، بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە.

ئاژانسی (تەنسیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە: لە بۆردومانەكانی شەوی رابردووی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر شاری حەلەب لە باكوری سووریا، راوێژكارێكی سوپای پاسداران كوژراوە.

ئەو راوێژكارەی سوپای پاسداران كە كوژراوە ناوی (سەعید ئەبیار)ـە و ماوەیەكە وەك راوێژكاری سەربازی سوپای پاسداران لە سووریا كار دەكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.