Erbil 44°C ھەینی 19 تەمووز 17:52

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌رۆكی شاره‌وانی جۆله‌مێرگ ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


به‌ گوێره‌ی میدیای توركیا، به‌ بڕیاری داواكاری گشتی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌2ی6ی2024،  سه‌رۆك شاره‌وانی جۆله‌مێرگ محه‌مه‌د سدیق ئاقێش كه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ شاری وان بووه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ شاری وان ده‌ستگیركراوه‌ و بۆ كاروباری پێویست ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی جۆله‌مێرگ كراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 3ی6ی2024، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، پارێزگاری جۆله‌مێرگ عه‌لی چه‌لیك وه‌كو قه‌یووم بۆ شاره‌وانی  شار دانراوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.