Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:51

باڵەخانەیەک لە ئیستانبوڵ ڕووخا

کوردستان TV
100%


بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە شارۆچکەی کوچوک چەکمەجە لە ئیستانبوڵ، هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکەدا ماونەتەوە دەستی پێکردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی بە هۆکارێک کە تا ئێستا نازاندرێت لە گەڕەکی کارتال تەپە سەر بە شارۆچکەی کوچوک چەکمەجە لە ئیستانبوڵ ڕووخا.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئافاد، فریاکەوتن، تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

دەگوترێت لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکەدا خەڵکێک گیریان خواردووە و توانراوە پەیوەندی بە یەک کەسیان بکرێت و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی بەردەوامە.

ڕووخانی باڵەخانەکە زیانی بەو ئۆتۆمبێلانەش گەیاند کە لەو شوێنە پارک کرابوون و هاوکات پاسەکانی شارەوانیش زیانیان بەر کەوت.

دوای ڕووخانی باڵەخانەکە هاووڵاتییەک خۆی توانیبوو ڕزگار بکات و دەگوترێت لەبارەی وردەکاریی باڵەخانەکە زانیاری بە تیمەکانی فریاکەوتن داوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.