دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دوای لێکۆڵینەوەی لەو سکاڵایانەی لە دژی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان تۆمار کرابوون، بڕیاری دا هەڵبژاردن لە هەندێک شار و شارۆچكه و شارهدێ و گەڕەکەکان دووبارە بکرێتەوە.
بڕیارە ئهمڕۆ دەنگدەران لە هەرسێ شارۆچكهی پنارباشیی پارێزگای قەیسەری و حیلوانی سەر بە پاریزگای ڕوحای كوردستانی توركیا و گوزەلیورتی سەر بە پارێزگای ئاکسارای تورکیا، هەروەها لە شارۆچکەکانی گونەیکایای سیڤاس و بویوک کاڕشتترانی کڕکلارەلیی تورکیا و شارۆچەکانی ئاکسارای و ئاکپازاری کوردستانی توركیا، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
هاوکات لە دووسهد و دوازده گەڕەکدا موختاری گەڕەک هەڵدەبژێردێت. ڕۆژی سی و یهكی ئاداری ئهمساڵ، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە توركیا و کوردستانی توركیا بهڕێوهچوو.
لە کۆی 30 گهورە شارەوانیی توركیا و کوردستانی توركیا، جەهەپە چوارده گەورە شارەوانیی بەدەست هێنا و بە دوو گەورەشارەوانیی زیاتر پێش پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کەوت کە ئاک پارتییە.
لە هەردوو گەورە شارەوانیی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، کاندیدانی جەهەپە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن و سەرۆک شارەوانییەکانیان مسۆگەر کرد.
ههروهها دەم پارتی لە 10 شاری کوردستانی توركیا پێشەنگ بوو، لهوانهش ئامەد و وان و سێرت و مێردین و دێرسم و جۆلەمێرگ و ئاگری و چهند شارێكی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.