ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا کرد.
بلینکن ئاشکرای کردووە کە ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانییهكانی بۆ ئۆکراینا و لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی لە ڕووسیادا.
ئاماژهی بهوهش كرد، کە بایدن قبووڵی کردووە کە ئۆکراینا چەکی ئەمریکی بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و هاووڵاتیانی لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.